
ئه‌م ماڵپه‌ره تایبه‌ته به بانگخواز مامۆستا حاجى کاروان :
ناوى ته‌واوى ( که‌نعان نه‌جمه‌ددین ئه‌حمه‌د )ه، و له‌ساڵى 1970 ى زایینى له‌گه‌ڕه‌کى ئیمام قاسم له‌شارى که‌رکوک له‌دایک بووه، قۆناغه‌کانى خوێندنى به‌سه‌رکه‌وتوویى بڕیوه، له‌ساڵى 1992 ى زایینى شارى که‌رکوک جێده‌هێڵێت و روو له‌شارى هه‌ولێر ده‌کات و له‌گه‌ڵ رێکخراوى خێرخوازى رابیته‌ى ئیسلامى کورد درێزه به‌کارى خێرخوازى ده‌دات، له‌به‌روارى 4/4/1994 به‌هیممه‌تى ئه‌وو جه‌ند که‌سێکى تر توانیان ده‌نگى یه‌کگرتوو رادیۆى هه‌ولێر دابمه‌زرێنن، له‌ساڵى 1997 به‌به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆکه ده‌ستنیشان کراو توانى له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ى به‌سوود ێێشکه‌ش بکات.
له‌ساڵى 1999 ى زایینى به‌مه‌به‌ستى کارى بانگه‌واز کردن سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێکى ئه‌وروپى کرد و توانى له‌جه‌ندین جالیه‌ى کوردى رۆڵى به‌رچاو بگێڕێت، له‌ساڵى 2003 ى زایینى گه‌ڕایه‌وه کوردستان و جارێکى تر درێزه‌ى به‌کارى خێرخوازى و بانگه‌واز کردن دایه‌وه و تائێستاش له‌گه‌ڵدابێ ده‌یان به‌رنامه‌ى به‌سوودى ێێشکه‌ش به‌بینه‌ران کردووه، هه‌روه‌ها له‌زۆربه‌ى شار‌و شارۆجکه‌کان داوه‌تنامه‌ى ئاڕاسته کراوه و به‌سوباسه‌وه به‌ده‌م داوه‌تنامه‌کانه‌وه جووه و له‌ڕێى وتار و محازه‌ره‌کانى توانیویه‌تى سه‌دان گه‌نج و لاو هۆشیاربکاته‌وه و هه‌ربۆیه‌ش له‌نێو گه‌نجان و لاوان به‌که‌سایه‌تییه‌کى خۆشه‌ویست و ئازیز ناوده‌برێت، حاجى کاروان خێزانداره و زاواى که‌سایه‌تى ناودار ( مامۆستا جه‌میل عه‌لى ) ه، وچوارمنداڵى هه‌یه:
مه‌به‌ست له‌م ماڵبه‌ره :
مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى له‌دامه‌زراندنى ئه‌م ماڵبه‌ره خزمه‌تێکى به‌رجاوه به موسڵمانان و هه‌موو خه‌ڵکێک و مینبه‌رێکه بۆ کارى خێرخوازى و بانگه‌واز کردن .. هه‌روه‌ها وه‌قفێکه بۆ هه‌موو خۆشه‌ویست و ئازیزێک . هه‌روه‌ها رۆڕانه میوانێکى ئێجگار زۆر له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ماڵبه‌ره‌که‌مان ده‌که‌ن و رێز و خۆشه‌ویستى خۆیان بۆ بانگخواز مامۆستا حاجى کاروان و ماڵبه‌ره‌که‌مان ده‌رده‌بڕن.
بۆ پەیوەندى کردن بە ماڵپەرەکەمان
مامۆستا حاجى کاروان
07504569263
info@bextewery.com
بەڕێوەبەرى پێگە ( صهيب جميل )
07504965890
suhaibjamel@yahoo.com