رۆژوو چاره‌سه‌رێکی بێنه‌شته‌ر گه‌رییه‌: دیما مه‌حمود ... ‌        ڕه‌مه‌زان چی یه‌؟ ماکوان که‌ریم ... ‌        چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟؟ ‌        با ناخۆشیه‌كانی دوێنی بال به‌سه‌ر هیواكانی به‌یانیمان نه‌كێشێت:هيمداد خاليد ... ‌        وه‌ره‌ دڵت ته‌رِ بكه‌ با هه‌میشه‌ دڵت ئارام بیت: هێمن گرتكى ... ‌        چۆن به‌هارێك له‌ ناخماندا دروست ده‌كه‌ین؟؟؟ هه‌ردى ئه‌نوه‌ر ... ‌        سه‌رۆكی به‌شی فیزیای زانكۆی مه‌له‌كى سعودی پێشبینی ده‌كات دوانزه‌ی مانگ ، یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان بێت ... ‌        كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى بنچینه‌كانى باوه‌رِ ( ئیمان ): هێمن سۆران ... ‌        نهێنى هه‌نگاوه‌كانى پێشكه‌وتن و كارامه‌یى؟ ‌        نۆ دوژمنی ژیانی هاوسەرێتی ... ‌        
 
 










سه‌رجه‌م وتاره‌كانی خۆشمان ده‌وێیت ...

بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەرێتی بە باشی پێش بكەوێت ئەوە لە خۆڕا چاوەڕێی رووداوی موعجیزە ئاسا مەبە. لە بەرامبەردا دەتوانیت خۆت بە دوور بگریت لەو داو تەڵانەی كە رەنگە لە ماوەیەكی دوورودرێژدا پەیوەندییەكانت سست‌و لاواز بكەن. لەم بابەتەدا چەند رێنماییەكی بچوك دەخرێتە بەردەست سەبارەت بەو نەریت‌و خووە خراپانەی كە دەبێت بە تەواوی بخرێنە لاوەو فەرامۆش بكرێن

1- تەلەفزیۆن: تەلەفزیۆن عیشق كوژە. هیچ گومانێكت لەوە نەبێت، رێ‌ لە خواردنی ئێوارانی بەردەم تەلەفزیۆن بگرە، چونكە هەموو ژەمە ئێوارەكانی بەردەم تەلەفزیۆن بێژەرەكان لێناگەڕێن كە ئێوە هەستتان پێكەوە گرێ‌ بدەن، ئاگاتان لە یەكدی بێت، بەدەر لەمەش هێندە لەبەردەم تەلەفزیۆندا سەیری فیلمت كردووە كاتێك كە دەچیتە سەرجێگە ئیدی كاتێكت نییە بۆ قسەو گفتوگۆكردن‌و لە یەكدی بەخەبەر بوون، تەنها چارەی ئەم مەسەلەیە ئەمەیە كە ئەم دوژمنە لە ژیانتان بكەیتە دەرەوە! بۆ ئەوەی كە لەم كارەدا توندگیر نەبیت دەتوانیت بەمە رازی بیت كە لە هەفتەدا چەند شەوێك تەلەفزیۆنەكە بكوژێنیتەوە.

2- سەردان‌و میوان نشینی: بە هۆی تەلەفزیۆنەوە یا هەر بیانویەكی دیكەوە، نارۆیتە دەرەوە! بۆ مەگەر دەرگای ئەو چایخانەو رێستورانتە بچكۆلەیەی كە هێندە عاشق‌و شەیدای بوویت، چی لێ‌ بەسەرهاتووە؟ ئەی ئەو شەوانەی كە دەرۆشتنە سینەماو سەرقاڵی بڵێ‌‌و مەڵێی گەرم‌وگوڕو پڕ لە شۆرو شەوق بوون چییان لێ بەسەرهات؟ ئێستا تەنها مانگی شەوێك‌و ئەویش بۆ دیداری هاوڕێ‌و دۆستان دەڕۆیتە دەرەوەو بەدڵنیاییەوە ئەوانیش هەربۆ دیدەنی تۆ دێن. ئیدی باسێك لە گەشتی دووقۆڵی‌و شەونشینی رۆمانسییانە نییە! دەبێت دووبارە ئەو كەش‌و هەوایە وەدەست بێنیتەوەو بە رێكەوتن‌و رەزامەندی هەردووكتان بڕۆنە دەرەوە! ئێستا كە بەو زووانە لە شەڕی تەلەفزیۆن رزگارت بووە، بۆ گەشت‌و گەڕان‌و پیاسە‌و چوونەدەرەوەی دووقۆڵی سوود لەو پارەیە وەربگرە كە پاشەكەوتت كردووە.

3- كاری زۆرو زیادە كاری: چیدی درەنگ لەسەر كار مەگەڕێرەوە! نەك تەنها بۆخۆتان كاتتان نییە، بگرە توڕەیی‌و ماندوێتیش لەگەڵ خۆتدا دێنیتەوە بۆ ماڵەوە، كە راستییەكەی بەدەر لە ناخۆشی شتێكی دیكەی تێدا نییە بۆ هاوسەرەكەت. تەنها ئەمە بەسە كە كاركردن هەموو كاتەكانی ژیانتان بەخۆیەوە سەرقاڵ بكات ئیدی بەخێرایی دەبێتە تەنها بابەتی ماڵەوە بۆ قسەو باس لەسەر كردن. ئیدی بەسە! هەوڵبدە بە ئەندازەی پێویست زوو بگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە تاوەكو بەر لە نانی ئێوارە كەمێك كاتتان هەبێت بۆ پێكەوە بوون لەگەڵ ماڵەوەدا، بە مەرجێك لەم ماوەیەدا لە بەردەم تەلەفزیۆندا دانەنیشیت‌و ئەوەندەی تر مێشكت جنجاڵ بێت! بە تایبەت بۆ ئەوەی كە گرنگییەكی زیاتر بە یەكدی بدەن‌و لە یەكدی ئاگادار بن. كار لە بیر بكە.

4- گرنگیدان بە سیماورووخسار: بیر لەوە مەكەرەوە هەر لەبەرئەوەی كە چوویتە نێو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوەو چەند ساڵێكیش بەسەر ژیانی هاوسەرێتیتاندا تێپەڕیوە، ئیدی گرنگی بە سەروسیماو روخسارتان نەدەن! دەسبەرداری شپرزەیی‌و ئاڵۆز بووون بە، قژت بە پەرژو بڵاوی‌و شپرزەیی مەهێڵەرەوە، لە پەرژو بڵاوكردنەوەی شت‌ومەك لە ماڵەوە خۆت بە دوور بگرە، ئاوڕێك لە خۆتان بدەرەوە! بە دڵنیاییەوە هاوسەرەكەتان هەر بەو شێوەی كە هەیت تۆی خۆش دەوێت! ئیدی بۆچی هەوڵنادەیت خۆت بە باشترین شێوە دەربخەیت؟ بەم شێوەیە ئەوە نیشان دەدەیت كە ئامادەیی هاوسەرەكەت‌و ئەو كاریگەرییەی كە ئەو لەسەر تۆ بەجێدێڵێت لات گرنگ و بەهادارە.

5- گرنگی پێنەدان: یەكێكی دیكە لە دوژمنە گەورەكانی هاسەرێتی بریتییە لە گرنگی پێنەدان، مەبەست لە گرنگی پێنەدان لێرەدا كڕینی گوڵ یاخود دیاری نییە، بەڵكو تەنها سەیركردنی هاوسەرەكەتانە. كاتێك كە هاوسەرەكەتان چووە بۆ ئارایشگا یاخود چاكەتێكی نوێی كڕیووە، ئەوە سەرنج‌و گرنگی پێدانی خۆتی بۆ دەرببڕە، بە تایبەت كاتێك كە جوان‌و شیك دەیبینیت یا ئەو كاتەی كە ئەو بە وەسف‌و ستایشی جوان تۆ دەخاتە ژێر كاریگەرییەوە ئەوا تۆش ستایشی بكە، چونكە ستایش‌و وەسفكردن هەمیشە خۆشی بەخشن، بەڵام كاتێك كە بە دروستی‌و گونجاوی بەكار بهێنرێن.

6- ئیرەیی‌و حەسودی بێ‌ ئەندازە: دەست لە خستنە ژێرباری پرسیارو وەڵام‌و بە دواداچوونی هاوسەرەكەت هەڵبگرە، چونكە ژیانی هاوسەرێتی لەسەر بناغەی متمانەیی دوو لایەنە دادەمەزرێت، گومان‌و بەدگومانی لە رادەبەدەری تۆ، دواجار ئەو ناچار دەكات بە ستایشی كەسێكی دیكە.

7- خێزانی هاوسەرەكەت: نەخێر، بەدڵنیاییەوە خێزانی هاوسەرەكان هەمیشە هەر بەو شێوەیە نین كە لە فیلمەكاندا نیشان دەدرێن، لێكگەیشتنی نێوان هاوسەرەكەت‌و خێزانەكەت بە زۆریی دەتوانێت گەرم‌و دۆستانە بێت، بەڵام خاڵی گرنگ ئەمەیە بزانیت كاتێك كە ئەم لێكگەیشتنە بە ئەندازەی پێویست هەیە، هیچ شتێك بەسەر خێزانەكەتدا نەسەپێنیت. هەر كاتێك هەستت بەوەكرد كە هاوسەرەكەت خەریكە لە هاتوچوونی كۆتایی هەفتەكان ماندوو دەبێت ئەوە پێداگری لە هاوسەرەكەت مەكە بۆ ئەوەی كۆتایی هەفتە لەگەڵ ماڵە باوانی تۆدا بۆ خواردنی ژەمی نیوەڕۆ ئامادە بێت، هەڵبەتە ئەمە سەبارەت بە هاوكاران‌و دۆستە كۆنەكانیشت هەر راستە.

8- نەبوونی بەرنامە: پێكهێنانی خێزان بە مانای بەسەربردنی ژیان بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی ئاییندە نایەت، ئێوە دەبێت بە رێكەوتن ئایندەش بسازێنن، لەو بەرنامە ماوە كورتانەوە (ئەو شوێنەی كە كاتی پشووی تێدا بەسەر دەبەیت، كڕینی ئۆتۆمبیل‌و....) بگرە تا بەرنامە گەورەكانی (بوونە خاوەن منداڵ، رۆیشتنە سەفەرو.....) دەستبەجێ‌ بیر لە ئایندەتان‌و ئەمە بكەرەوە كە چۆن رووبەرووی دەبیتەوە، ئەم كارە پەیوەندییەكانت سازگارترو گەرم‌وگوڕی پێشكەوتن لە ژیانی تۆدا دەگەشێنێتەوە.

9- بێدەنگی: بەدڵنیاییەوە نەبوونی گفتوگۆ زیان بە ژیانی هاوسەرێتی دەگەیەنێت، پاڵپشت بە هۆكاری جۆراوجۆر ئەم مەسەلەیە لە كەمی كات یا گرنگی پێنەدانی ژن‌ومێرد بە یەكدییەوە سەرچاوە دەگرێت، لەگەڵ ئەمەشدا بە شێوەیەكی ئاسایی گفتوگۆ لە نێوان ژن‌و مێردا دروست دەبێت، بەڵام هیچ كام لە لایەنەكان گوێ‌ بۆ قسەكانی ئەوی دیكە ناگرێت. لەم حاڵەتەدا پێكەوە مەسەلەیەك بخەنە روو، هەوڵبدە لایەنی بەرامبەرت دەرك بكەیت. لە كاتی پێویستیشدا یارمەتی لە دەروونناسێك وەربگرە.


و: جەمال محەمەد هەڵەبجەیی


  - ماڵه‌وه‌
  - له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
  - هه‌واڵه‌كان
  - خێرخوازی
  - قسم العربي
  - قسمت فارسی
  - ده‌نگ و ره‌نگ
  - وتاره‌كان
  - بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌
  - ئه‌لبومی وێنه‌
  - لینكی پێویست
  - په‌یوه‌ندی








online
 
Copyright © 2008 www.bextewery.com