|
|
2008-04-02
(مێشیل هارت) ى نووسه‌رى ئه‌مریكى: موحه‌مه‌د كاریگه‌رترین كه‌سه‌كانى مێژوو بووه
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مریكییه كه‌ناوى (مێشیل هارت) ه‌و له‌كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه موحه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه ئیداره‌ى كاروباره‌كانى دین و دونیاى كردووه.
|
لایه‌نگرانى له‌دواى زیاتر له 14 سه‌ده به‌رده‌وام له‌زۆربووندان نووسه‌رێكى ئه‌مریكى كتێبێكى ده‌ركردووه به‌ناو نیشانى ئه‌و سه‌د كه‌سه‌ى كه‌له مێژووى مرۆڤایه‌تى زۆرترین جه‌ماوه‌ریان هه‌بووه، ناوى موحه‌مه‌دى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردارى له‌سه‌ره‌تا داناوه‌و به‌یه‌كێك له‌وانه‌ى هه‌ژمار كردووه كه كاریگه‌رترین كه‌سه‌كانى مێژوو بووه‌و زۆرترین جه‌ماوه‌رى هه‌بووه. |
|
ئه‌مه‌و ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مریكییه كه‌ناوى (مێشیل هارت) ه‌و له‌كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه موحه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه ئیداره‌ى كاروباره‌كانى دین و دونیاى كردووه.هه‌روه‌ها له‌پێشه‌كى كتێبه‌كه‌یدا (هارت) ده‌ڵێت: بایه‌خى كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام له‌زۆرترین لاوه به‌ده‌ركه‌وێت و له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا زۆرترین به‌رهه‌مى هه‌بووه‌و ئه‌وه‌شى بۆ مێژوو به‌جێهێشتووه كه‌هه‌وڵى تاكه‌كه‌سى هیچ ئه‌نجامێكى لێناكه‌وێته‌وه‌و ئه‌و توانى له‌ماوه‌ى ژیانى رِێرِه‌وى شارستانییه‌تى مرۆڤایه‌تى بگۆرِێت.(مێشیل هارت) له‌سه‌ره‌تاى وه‌سفى موحه‌مه‌د نووسیویه‌تى (موحه‌مه‌د 570-632) كه‌سه‌ره‌تاو كۆتایى ژیانییه‌تى و ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه توانیویه‌تى به‌گیانێكى لێبوورده‌یى و نه‌رم و نیانه‌وه توانى ئایینه‌كه‌ى بكاته گه‌وره‌ترین ئایینه‌كانى جیهان كه‌له‌دواى زیاتر له 14 سه‌ده هێشتا لایه‌نگرانى له‌زۆربووندان و به‌رده‌وامیش له‌گه‌شه‌سه‌ندندان و موحه‌مه‌د تاكه كه‌سێكى جیهانه كه خاوه‌نى زۆرترین جه‌ماوه‌رى مرۆییه.ئه‌مه‌و كتێبه‌كه‌ى ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مریكییه ناوى (100) كه‌سایه‌تى به‌ناوبانگى مێژوو باس ده‌كات و 7 لاپه‌ره‌ى ته‌رخان كردووه به‌كه‌سایه‌تى به‌رزى موحه‌مه‌دو شاره‌كانى شارستانییه‌تى ئیسلامى.
سه‌رچاوه / سایتى موحیت |
|
|
|